سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌یاندراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌یاندراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، لە كۆبوونەوەیەكی دۆستانەدا بارزانی سوپاسی هۆڵاند و گەل و حكوومەتی فەڕەنسایان كرد كە لە ڕۆژانی تەنگانەدا پاڵپشتی گەلی كوردستان بوونە و لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا هاوكار و یارمەتیدەری گەلی كوردستان و پێشمەرگە بوون و ئامانجی سەردانەكەیشی دووپاتكردنەوەی دۆستایەتیی نێوان گەلی كوردستان و گەلی فەڕەنسا لەقەڵەم دا.

هەر لەم دیدارەدا سەرۆكی فەڕەنسا پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی هێزی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستانی داعش دووپات كردەوە و جەختیشی لەوە كردەوە كە پاراستنی ئارامی و ئاساییشی هەرێمی كوردستان بۆ فەڕەنسا بایەخێكی زۆری هەیە، هەروەها پاڵپشتیی خۆی بۆ بارزانی و گەلی كوردستان دووپات كردەوە.

قۆناغەكانی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ و شەڕی تیرۆر و بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە تەوەرێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیە بوو.

دوای ئەو كۆبوونەوەیە بارزانی و هۆڵاند لە پرێسكۆنفڕانسێكدا وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانیان دایەوە.



له‌ وه‌ڵامى پرسیارێكیشدا ده‌رباره‌ى پشتیوانى فه‌ڕه‌نسا بۆ هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا دووپاتی كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌وان له‌ پشتگیریكردنى كوردستان به‌رده‌وامن، وه‌ك چۆن له‌ 2014ـه‌وه‌ له‌ شه‌ڕى داعش پشتیوانی له كوردستان ده‌كه‌ن.
payamner-
Top