سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا كۆبوونەوە

 سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا كۆبوونەوە
لە پەراوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ئەدوارد نالبانتیان، وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا كۆبووەوە.

بەپێی زانیارییەکان، لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە شەڕی دژی تیرۆر و ڕەوشی ناوچەكە بە گشتی و هەرێمی كوردستان و عێراق بەتایبەتی كراوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا، ڕۆڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و پێشمەرگەی لە تێكشكاندنی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەرز نرخاندووە. جەختیش لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمینیا کراوەتەوە.

دوێنێ پێنجشەممە 16\2\2017، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی جیهان لە (میونشن)، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵای یاوەری، بەرەو ئەورووپا بەڕێ کەوتن.












باسنيوز
Top