سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا كۆبوونەوە
بەپێی زانیارییەکان، لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە شەڕی دژی تیرۆر و ڕەوشی ناوچەكە بە گشتی و هەرێمی كوردستان و عێراق بەتایبەتی كراوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا، ڕۆڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و پێشمەرگەی لە تێكشكاندنی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەرز نرخاندووە. جەختیش لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمینیا کراوەتەوە.
دوێنێ پێنجشەممە 16\2\2017، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی جیهان لە (میونشن)، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵای یاوەری، بەرەو ئەورووپا بەڕێ کەوتن.
باسنيوز
