پەرلەمانتارێک: لەدوای مانگی چوار قەیرانی دارایی کەم دەبێتەوە

 پەرلەمانتارێک: لەدوای مانگی چوار قەیرانی دارایی کەم دەبێتەوە
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات، چاوەڕوان دەکرێت قەیرانی دارایی لەسەر هەرێمی کوردستان کەم ببێتەوە و پرسی دارایی بەشێوەیەکی ڕێژەیی چارەسەر بکرێت.


باپیر کامەلا، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان،رایگەیاند: پەرلەمان وەک پێویست کارانییە، تا فراکسیۆنەکان بتوانن بەدواداچوون بۆ هەندێک پرس بکەن، بەڵام لەسەر ئاستی پەرلەمانتاران چالاکی هەیە وەک چۆنییەتی کارکردن و بەرنامە ڕێژی بۆ ئەوەی بتوانرێت کاری خۆیان بکەن".


لەبارەی پرۆژەی لایەنەکان بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی دارایی، باپیر کامەلا، ئەوەدەخاتەڕوو، لەبەر ئەوەی پەرلەمانی کوردستان ئەرکی یاساییان هەیە، دەتوانن بەهەموارکردنەوەی یاسا هاوکاری حکوومەت بکەن، بۆ دەربازبوون لەقەیرانی دارایی، بەڵام وەک ئەوەی ئاگاداربن رەنگە لەدوای مانگی چواری ئەمساڵ، قەیرانی دارایی کەمتر ببێتەوە و پرسی دارایی بەشێوەیەکی ڕێژەیی چارەسەر بکرێت".













باسنیوز
Top