پڕۆژه‌یاسایه‌ك له‌سه‌ر قوربانیانی ژنانی ئێزدی ده‌درێته په‌رله‌مانی عیراق
یه‌كێتی ژنانی كوردستان پڕۆژه‌یاسایه‌ك له‌باره‌ی مافه‌كانی ژنانی ئێزدی ده‌داته په‌رله‌مانی عیراق و داوا ده‌كات هه‌مان ماف و ئیمتیازاتی زیندانی سیاسی بیانگرێته‌وه، په‌رله‌مانتارانیش هه‌وڵی رێكخستنی دانیشتنێكی په‌رله‌مان به ئاماده‌بوونی ژنانی ئێزدی ده‌ده‌ن.
پڕۆژه‌یاسایه‌كه له 10 مادده پێكهاتووه، له مادده‌ی دووه‌مدا داوای كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك كراوه تایبه‌ت به كاروباری رزگاربووان له‌ده‌ستی تیرۆر كه سه‌ر به دامه‌زراوه‌ی زیندانییه سیاسییه‌كان بێت و هه‌موو مافه‌كانیان وه‌ك هه‌ر زیندانییه‌كی سیاسی بۆ فه‌راهه‌م بكرێت، له‌مادده‌ی چواره‌میشدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت رزگاربووانی ده‌ستی تیرۆر هه‌مان ماف و ئیمتیازاتی زیندانیه سیاسییه‌كان بیانگرێته‌وه.
له‌مادده‌ی حه‌وته‌می پڕۆژه‌كه‌دا داوا له حكومه‌تی عیراق كراوه زیندانیانی ده‌ستی تیرۆر له‌چوارچێوه‌ی پاكتاوی ره‌گه‌زی و جینۆساید له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بناسێندرێن.
په‌رێز عومه‌ر به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی ژنانی كوردستان له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌وه بۆ خه‌ندان رایگه‌یاند كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه خه‌ریكی ئاماده‌كارین بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه كه ده‌ستپێشخه‌ری یه‌كێتی ژنانه‌و له‌داهاتووشدا سه‌ردانی لایه‌ن و رێكخراوه‌كانی ده‌كه‌ن بۆ پشتگیریكردن له‌پڕۆژه‌كه‌و دروستكردنی لۆبی.
له‌باره‌ی به‌شداری نه‌كردنی ئه‌نجومه‌نی خانمان و رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی ژنان و ئافره‌تان له‌هه‌رێمی كوردستان له‌نووسینه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه، په‌رێز وتی "هه‌موویان ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه كه پشتیوانی لێ بكه‌ن كه هه‌نگاوی دووه‌م دروستكردنی لۆبی ده‌بێت".
باسی له‌وه‌شكرد له‌دانیشتنیان له‌گه‌ڵ شاندی په‌رله‌مانتارانی كورد له‌به‌غدا داوایان لێكردوون كه دانیشتنێكی تایبه‌ت بۆ كه‌یسی ژنانی ئێزدی رێكبخه‌ن و به‌جۆرێك چه‌ند كه‌یس پێویست بكات له‌و دانیشتنه‌دا ئاماده‌یان بكه‌ن.
یه‌كێتی ژنان ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌یاساكه‌ی راده‌ستی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كرد، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له نووسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌شاری هه‌ولێر كاوه محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان رایگه‌یاند "به‌ڵێنی ئه‌وه ده‌ده‌ین وه‌ك په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا كاری جدی له‌سه‌ر بكه‌ین به‌و پێیه‌ی كورد قوربانیه‌كی زۆری داوه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌ستی تیرۆر كه پێویست ده‌كات بایه‌خێكی تایبه‌تیان پێبدرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ئه‌وه‌ی تائێستا كراوه بۆ ژنانی ئێزدی ته‌نیا له‌چوارچێوه‌ی لایه‌نه مرۆییه‌كه‌وه بووه كه ناچێته چوارچێوه‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ئێزدییه‌كاندا هاتووه له‌ڕووی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و یاساییه‌وه.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی خه‌ندان بۆ رێكخستنی دانیشتنێكی په‌رله‌مانی عیراق به ئاماده‌بوونی ژنانی ئێزدی رزگاربووی ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عیراق و شام (داعش)، كاوه محه‌مه‌د جه‌ختی كرده‌وه كه له رابردوودا كاریان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ژنانی ئێزدی كردووه‌و هه‌ر رێوشوێنێك ببێته پشتیوانی له‌ڕووی ماددی و مه‌عنه‌وی بۆ كه‌یسی ئێزدیه‌كان ئه‌وا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین به‌پێی سیاقاتی ده‌ستووری و یاسایی".
دوای ساڵ و نیوێك به‌سه‌ر كاره‌ساتی شنگال، تائێستا به‌پێی ئاماره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كان زیاتر له هه‌زار ژنی ئێزدی له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عیراق و شام رزگاریان بووه كه به‌شی زۆریان ئێستا له وڵاتانی ئه‌وروپین بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست، دوو هه‌زار ژنیش هێشتا له‌ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عیراق و شامدان.
ره‌نگین عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتاری لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی له په‌رله‌مانی عیراق بۆ خه‌ندان رایگه‌یاند وه‌ك په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا ده‌بێ كار بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه بكه‌ین، چونكه پێده‌چێت هه‌ندێك په‌رله‌مانتار بۆ وروژاندنی شه‌قامی عه‌ره‌بی دژایه‌تی بكه‌ن.
وتیشی "له‌سه‌ره‌تادا له‌ڕووی یاساییه‌وه پڕۆژه‌كه رێكده‌خه‌ینه‌وه، هه‌وڵی ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی په‌رله‌مانیش ده‌ده‌ین به‌ئاماده‌بوونی ژنانی ئێزدی رزگاربووی ده‌ستی داعش، ئه‌گه‌ر ئه‌و دانیشتنه بكرێت ئه‌وا هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه‌ی دژی ده‌وه‌ستنه‌وه به‌پاساوی ئه‌وه‌ی كورد ده‌ستكه‌وتی زۆری بووه له حكومه‌تی عیراق، بێده‌نگ ده‌بن".
ئۆلیڤیا كه‌مال چالاكوانی ژنانی ئێزدی بۆ خه‌ندان پێیوایه، پڕۆژه‌كه هه‌نگاوێكی باش ده‌بێت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی مافه‌كانی ژنانی ئێزدی، ئه‌گه‌رچی ناتوانێت تینوێتییان بشكێنێت، وتیشی "هه‌موو لایه‌نه عیراقییه‌كان كه‌مته‌رخه‌من به‌رانبه‌ر به ئێزدییه‌كان ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش".
ئۆلیڤیا بۆ خه‌ندان ئاشكرایكرد زۆرینه‌ی ژنانی ئێزدی دوای رزگاربوونی له‌ده‌ستی داعش روو له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك نییه به‌رگری له مافه‌كانیان بكات "تائێستا سێ هه‌زار ژنی ئێزدی له‌ژێر ده‌ستی داعشن، جگه‌له‌مه‌ش هه‌زارو دووسه‌د منداڵی ئێزدیش له سه‌ربازگه‌كانی داعش راهێنانیان پێده‌كرێت و مێشكیان ده‌شۆردرێته‌وه، ئه‌مانه دووجار ده‌بن به‌قوربانی و له‌داهاتووشدا ده‌بنه تاوانكار".
وتیشی: "تائێستا 19 گوندی ئێزدیه‌كان له‌ده‌ست داعش دایه، بۆیه ئه‌و ئامارانه‌ی راده‌گه‌یه‌ندرێت ته‌واو دروست نین".
ئه‌و چالاكوانه‌ی مافه‌كانی ئێزدیه‌كان پێیوایه كه هه‌ندێك له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و مافه‌كانی مرۆڤ، بازرگانی به كه‌یسی ئێزدیه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن.
Xandan-
