ئەڵوەند دووجار رەشپۆش بوو هاوسەرەكەی شەهید كرا‌و كوڕێكیشی گیانی لەدەستدا

ئەڵوەند دووجار رەشپۆش بوو هاوسەرەكەی شەهید كرا‌و كوڕێكیشی گیانی لەدەستدا

دوو ساڵی رابردوو پڕ لەنەهامەتی بوون بۆ ئەڵوەند، ئەو بەتەواوی فرمێسكەكانی بۆ هاوسەرەكەی وشك نەبوون‌و بۆ مەرگی كوڕەكەی، جارێكیتر جلی رەشی پۆشی.

خەمەكانی ئەڵوەند هێندە زۆرن، لەبارێكی دەرونی خراپدایە‌و هێشتا ناتوانێت بڕوا بەوەبهێنێت دوو ئازیزترین كەسی لەدەستداوە، پرسیارە بەردەوامەكانی كچە بچوكەكەیشی دەربارەی باوكی هەموو رۆژێك زیاتر ئازاری دەدات.

"هەناسەی كچم نەبێت بەردەوام پرسیاری باوكی ئەكات، ئەو باوكی بەبیرنایەت بەڵام كاتێك لەوێنەكاندا دەیبینێت دەڵێت ئەوە باوكەیە"، ئەڵوەندە (39 ساڵ) وایوت.

هەناسە بچوكترین منداڵی ئەو خێزانە‌و تەمەنی تەنیا یەك ساڵ بوو، كاتێك لوقمان ساڵح-ی باوكی لەبەرەكانی شەڕی دژ بەتیرۆریستانی داعش شەهیدبوو، بەوەش لەگەڵ پێنج برایدا بەیەكجاری لەنازی باوكیان بێبەشبوون.
Xandan-
Top