"حه‌ماڵێكی‌ تلیاك كێش" له‌ سلێمانی‌ سزادرا



به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ سزادانی‌ كه‌سێك كه‌ پیشه‌ی‌ حه‌ماڵه‌ به‌ تاوانی‌ تلیاك كێشان راگه‌یاند به‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر.

ئاسایشی‌ سلێمانی‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند، هێزەکانی ئاسایش توانیان لە ڕۆژی ( 8/12/2015) لەناو شاری سلێمانی بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (14) ی موخه‌دەرات، کەسێک بەناوی (ا،م،ک) لەدایک بووی ساڵی 1987 کەرکوک پیشەی حەماڵ دەستگیربکەن، بەتاوانی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر (تلیاك).

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌، دوای گەڵاڵەبونی دۆسیەکەی و هەواڵەکردنی بۆ دادگا، لەلایەن دادگای تاوانەکانی سلێمانیەوە لەڕۆژی (16/5/2016) سزادرا بۆ ماوەی (8)هەشت مانگ و غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار.
Xandan-
Top