کوردانی بیجاڕ بەقوڕپێوان یادی عاشورا دەکەنەوە لەلایەن رووداو 55 خولەک لەمەوبەر
جەمشید فەرەیدوون خەڵکی ئەو ناوچەیەیە و زیاتر لە 30 ساڵە فۆتۆی ئەو یادە دەگرێت و لەلای خۆی ئەرشیفی کردووە.
خۆڵێکی پاک ورد لەنێو ئاوێکی پاک دەکەنە قوڕ و گەورە و بچووک و ژن و پیاو ئەو قوڕ لەسەری خۆیان دەدەن و شین بۆ حەسەن و حوسێن دەکەن، ئەمەش لە دەیەم رۆژی موحەڕەم دەکرێت، کە بە رۆژی شەهیدکردنی حوسێن دادەنرێت.
جگە لە شیعەکان ئەو رۆژە لەلایەن سوننە و جووەکانیش بە رۆژێکی پیرۆز دادەنرێت، چونکە بەپێی سەرچاوە ئاینییەکان لەو رۆژەدا مووسا لە دەستی فیرعەون رزگاری بوو و هەروەها لەو رۆژەشدا لافاوی نووح دروستبوو.
بیجار یەکێکە لە شارەکانی سەر بە پارێزگای سنە، یەکێکە لە کۆنترین شارەکانی کوردستان و لە کۆندا پایتەختی ویلایەتی گەروس بووە و 142 کیلۆمەتر لە شاری سنەوە دوورە.
دانیشتووانی بیجاڕ بە زمانی کوردی و زاراوەی گەڕووسی قسە دەکەن، هەروەها هەندێک لە دانیشتووانی بە شێوەزاری کەلهوڕی و گۆرانی قسە دەکەن. دانیشتوانی بیجار تێکەڵەی شیعە و سوننەن.
RUDAW -
