به‌شێكی قازانجه‌كه‌ به‌شێوه‌ی كارتی یاری ده‌درێت به‌ خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند

 به‌شێكی قازانجه‌كه‌ به‌شێوه‌ی كارتی یاری ده‌درێت به‌ خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند
به‌ڕێوه‌به‌رێكی كۆمپانیای چاڤی ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی دابه‌شكردنی قازانج به‌سه‌ر خاوه‌ن پشكه‌كه‌كانی چاڤی لاند ده‌دات.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە (12-10-2016) ئارام سەعید، بەڕێوبەری ڕێگە پێدراوی کۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرھێنانی گەشتیاری، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەسەر قازانجەکانی پڕۆژەی گەشتیاری چاڤی لاند ڕایگەیاند:" کۆمپانیای گەشتیاری چاڤی لاند، دەیەوێت قازانجی خەمڵێنراوی ساڵی(2016) بەشێوەی پێشەکی بەسەر خاوەن پشکەکانی دابەش بکات، بەجۆرێک کۆمپانیای چاڤی بەڕێژەی (٨٪) بەشێوەی پێشەکی قازانج بەسەر خاوەن پشکەکاندا دابەش بکات کە (٥٪) ی-بە پارەی کاش دەدرێت بە خاوەن پشکەکان و (٣٪)ی وەک کارتی بەکارھێنانی یاریەکانی چاڤی لاند دەدرێت، تا خاوەن پشکەکان لەگەڵ خانەوادەکانیان سودمەند بن لە چێژ وەرگرتن لە پڕۆژەکەی خۆیان".

گوتیشی: "کۆمپانیاکەمان سەرباری قەیرانێکی دارایی و نەبوونی مووچە نه‌ك زەرەری نەکردووە، بەڵکو توانیویەتی قازانجێکی بەرچاو بکات، پلانمان ھەیە قازانجی ساڵی داھاتوو بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز بکەینەوە".

سه‌باره‌ت به‌ داھاتی قازانجەکانی کۆمپانیای چاڤی و ڕێژەی دابەش کردنی قازانج بەسەر خاوەن پشکەکاندا بەڕێوبەری ڕێگەپێدروای کۆمپانیای چاڤی گوتی: " ڕێژەیەکی باشی قازانج بۆ خاوەن پشکەکان دانراوە، لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستدەکەین بە دابەش کردنی قازانجەکان بەسەر خاوەن پشکەکاندا. بۆنمونە: بڕی یەک ملیۆن دینار ٥٠ ھەزار دینار قازانجی دەچێتە سەر".















باسنیوز
Top