بهشێكی قازانجهكه بهشێوهی كارتی یاری دهدرێت به خاوهن پشكهكانی چاڤی لاند
ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە (12-10-2016) ئارام سەعید، بەڕێوبەری ڕێگە پێدراوی کۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرھێنانی گەشتیاری، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەسەر قازانجەکانی پڕۆژەی گەشتیاری چاڤی لاند ڕایگەیاند:" کۆمپانیای گەشتیاری چاڤی لاند، دەیەوێت قازانجی خەمڵێنراوی ساڵی(2016) بەشێوەی پێشەکی بەسەر خاوەن پشکەکانی دابەش بکات، بەجۆرێک کۆمپانیای چاڤی بەڕێژەی (٨٪) بەشێوەی پێشەکی قازانج بەسەر خاوەن پشکەکاندا دابەش بکات کە (٥٪) ی-بە پارەی کاش دەدرێت بە خاوەن پشکەکان و (٣٪)ی وەک کارتی بەکارھێنانی یاریەکانی چاڤی لاند دەدرێت، تا خاوەن پشکەکان لەگەڵ خانەوادەکانیان سودمەند بن لە چێژ وەرگرتن لە پڕۆژەکەی خۆیان".
گوتیشی: "کۆمپانیاکەمان سەرباری قەیرانێکی دارایی و نەبوونی مووچە نهك زەرەری نەکردووە، بەڵکو توانیویەتی قازانجێکی بەرچاو بکات، پلانمان ھەیە قازانجی ساڵی داھاتوو بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز بکەینەوە".
سهبارهت به داھاتی قازانجەکانی کۆمپانیای چاڤی و ڕێژەی دابەش کردنی قازانج بەسەر خاوەن پشکەکاندا بەڕێوبەری ڕێگەپێدروای کۆمپانیای چاڤی گوتی: " ڕێژەیەکی باشی قازانج بۆ خاوەن پشکەکان دانراوە، لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستدەکەین بە دابەش کردنی قازانجەکان بەسەر خاوەن پشکەکاندا. بۆنمونە: بڕی یەک ملیۆن دینار ٥٠ ھەزار دینار قازانجی دەچێتە سەر".
باسنیوز
