وەزارەتی ئەوقاف مه‌لایه‌ك له‌سه‌ر ناوزڕاندن و ته‌كفیر له گوتاربێژی دوور دەخاتەوە
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "له‌سه‌ر ناوزڕاندن و به‌كافركردنی ڕوناكبیر و كه‌سایه‌تی ئیسلامی ناسراوی گه‌له‌كه‌مان عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، له مینبه‌ری یه‌كێك له‌مزگه‌وته‌كانی شاری هه‌ولێره‌وه، لێژنه‌ی تایبه‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنی گوتاری هه‌ینی مزگه‌وته‌كان، له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بڕیاریدا گوتارخوێنی ئه‌و مزگه‌وته كه ناوی مه‌لا نادر كانی كوردهییه، له گوتار خوێندنه‌وه دوربخاته‌وه".
نه‌قشبه‌ندی گوتیشی: "به پێی ڕێنمایه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌ر گوتارخوێنێك مینبه‌ری مزگه‌وته‌كه‌ی بۆ كاری سیاسی یان هاندان بۆ توندوتیژی یان ناوزڕاندن و به‌كافركردن به‌كار بهێنێت، ئه‌وا ئه‌ركی گوتارخوێندنه‌وه‌ی لێده‌سه‌نرێته‌وه".
له‌هه‌رێمی كوردستان 5473 مزگه‌وت هه‌یه كه له 3015 مزگه‌وتیان هه‌فتانه گوتاری هه‌ینی پێشكه‌ش ده‌كرێت.
باس‌نیوز
