PYD فیدڕاڵییه‌كه‌ی به ناوى باكوورى سووریاوە ڕاده‌گه‌یه‌نێ
مه‌نسوور سه‌لووم، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زێنه‌ری سیسته‌می فیدراڵیی دیموكراتیی رۆژئاوا - باكووری سووریا به ئاژانسی (هاوار نیوز)ـى راگه‌یاندووه، سیسته‌می فیدراڵیی رۆژئاوا - باكووری سووریا له ماوه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا راده‌گه‌یه‌نرێت و له ماوه‌ی شه‌ش مانگیشدا ده‌ست به هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكار و یاسادانان له كانتۆنی جزیره كۆ ده‌بنه‌وه، بۆ تاوتوێكردنی ره‌شنووسى گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌مواركردنه‌وه و داڕشتنی كۆتایی، كه وه‌كو ده‌ستوور پشتی پێ ده‌به‌سترێت.
به‌پێى لێدوانێكى پێشووى دیار قامیشلوو، ئه‌ندامی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتى یه‌كێتیى دیمو‌كراتى PYD، كه به (ئارا نیوز)ى راگه‌یاندبوو، نیازیان هه‌یه وشه‌ی رۆژاوا له ده‌ستووردا به‌ته‌واوى بسڕنه‌وه.
دیار، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دابوو كه قامیشلوو ده‌كه‌نه پایته‌ختی فیدراڵییهتهكهیان، به‌ڵام بیری نه‌ته‌وه‌ییمان نییه و وشه‌ی كورد به‌كار ناهێنن، ته‌نانه‌ت به‌نیازن وشه‌ی رۆژئاواش بسڕنه‌وه و ته‌نیا ناوی بنێن (باكووری سووریا).
به‌ڵام، مارك تۆنه‌ر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت له‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل YPGدایه، سیسته‌می فیدراڵی دابمه‌زرێنرێت.
مارك تۆنه‌ر له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له مانگى رابردوو رای گه‌یاند، كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریادان و نابێت هه‌ر هێزێكی سه‌ربازی ناوچه‌یه‌كی فیدراڵی بۆ خۆی دروست بكات.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ده‌بێت گه‌لی سووریا بڕیار له داهاتووی خۆیان بده‌ن.
نه‌واف ره‌شید، نوێنه‌رى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانیى كوردى سووریا له هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، PYD خاوه‌نى ئه‌و ده‌ستووره‌یه كه كوردستانى رۆژئاواى به (باكوورى سووریا) پێناسه كردووه، ئێستا ده‌یه‌وێ رۆژئاواى كوردستان به‌فه‌رمى له لاى خۆى بكات به باكوورى سووریا، به‌ڵام له واقیعدا په‌یه‌ده ناتوانێ كوردستانیبوونى سووریا بسڕێته‌وه، گوتى: "ئه‌و پڕۆژه ده‌ستوورییه له دژى بیرى نه‌ته‌وه‌ییه و له دژى بیرۆكه‌ى (بارزانى)یه، بارزانى فیدڕاڵیى نه‌ته‌وه‌یی بۆ رۆژئاواى كوردستان ده‌خوازێ، ئه‌مه‌ریكاش پشتیوانى له بیرۆكه‌ى بارزانى ده‌كا و دواجاریش هه‌ر فیدڕاڵیى نه‌ته‌وه‌یی بۆ رۆژئاواى كوردستان سه‌رده‌كه‌وێ".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى ENKS ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، به‌پێى ئه‌و ده‌ستووره ئه‌و پارچه‌یه چیتر كوردستان نییه، ئه‌وه‌ش ههڕاجكردنى خاكى كوردستانه بۆ نه‌ته‌وه‌كانى دیكه، گوتیشى: "په‌یه‌ده ئه‌وه به فه‌رمانى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئێمه ئه‌و جۆره فیدڕاڵییهتهمان بۆ رۆژئاواى كوردستان ناوێ، كه كوردستانیبوونى رۆژئاوا بسڕێته‌وه".
باسنيوز
