پرۆگرامێكی ته‌له‌ڤزیۆنی ته‌رمی ونبووی پێشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ شاره‌كه‌ی
جه‌لیل حه‌سه‌ن ئه‌مین، برای شه‌هید خه‌لیل، ڕای گه‌یاند: "براكه‌مان ساڵی 1988 له ئه‌نجامی شه‌ڕێكى قورسی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژێمی به‌عس، شه‌هید بووه، به‌ڵام له‌م ڕۆژانه‌دا زانیومانه له 12/4/1988 له گوندێكی سه‌ر به سه‌نگاو شه‌هید بووه و هه‌ر له‌وێش ته‌رمه‌كه‌ى نێژراوه".
براكه‌ى شه‌هید خه‌لیل، گوتیشی: "28 ساڵ له چاوه‌ڕوانیدا ژیان ده‌گوزه‌رێنین، ده‌مانزانى براكه‌مان شه‌هید بووه، به‌ڵام نه‌مانده‌زانى شوێنى ئارامگاكه‌ى له كوێیه، ڕه‌وشی ئه‌وكاته‌ى كه خه‌لیل تێدا شه‌هید بوو زۆر ناخۆش بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ى له سه‌روبه‌ندى پرۆسه‌ى ئه‌نفالدا شه‌هید بوو، پاشان ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ى به‌هارى ساڵی 1991ى هاته سه‌ر و كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریى دیكه ڕوویان دا، نه‌مانتوانى ته‌رمه‌كه‌ى بدۆزینه‌وه، تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ى ڕابردوو توانیمان ته‌رمه‌كه‌ى بدۆزینه‌وه و له مه‌راسیمێكدا گواستمانه‌وه بۆ زێدى خۆی كه قه‌زای خورماتووه".
گوتیشی: "شه‌هید خه‌لیل، له ساڵانی هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى ڕابردوودا به‌شداریى له زۆربه‌ى شه‌ڕه‌كاندا كردووه له گونده‌كانى ناوچه‌ى داوده، هه‌روه‌ها به‌شداریى داستانى ڕزگاریی كردووه له ڕزگاری و ئێمه برایه‌كى دیكه‌شمان به ناوى ئیسماعیل حه‌سه‌ن ئه‌مین شه‌هیده و جگه له‌وانیش به‌شێكى تر له بنه‌ماڵه‌كه‌مان به‌ر پرۆسه‌ى ئه‌نفالی گه‌رمیان كه‌وتوون".
له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمی براكه‌یان، جه‌لیل حه‌سه‌ن، ڕای گه‌یاند: "مامۆستاییهكى زانكۆ كه خه‌ڵكى ئه‌و گونده‌یه كه ته‌رمى برا شههیدهكهمانی تێدا نێژرابوو له سنوورى سه‌نگاو، ئێمه‌ى له به‌رنامه‌یه‌كى تهلهڤزێۆنیدا بینیبوو كه باسمان له گۆڕی ونبووى برا پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كه‌مان كردووه، ئه‌و مامۆستایه‌ى زانكۆش ده‌یزانی كه له ساڵی 1988دا له گونده‌كه‌یاندا ته‌رمى پێشمه‌رگه‌یه‌ك نێژراوه، دواى به‌رنامه تهلهڤزێۆنییهكه خه‌ڵكى گونده‌كه په‌یوه‌ندییان پێوه كردین و پێیان ڕاگه‌یاندین كه پێ ده‌چێت ته‌رمی براكه‌تان له گونده‌كه‌ى ئێمه بێت، ئێمه‌ش چووین بۆ گونده‌كه‌ى سه‌ر به سه‌نگاو، دواى گه‌ڕانێكى چه‌ند ڕۆژه، دواجار توانیمان ته‌رمى برا شه‌هیده‌كه‌مان بدۆزینه‌وه".
سه‌لمان ڕه‌مه‌زان، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى چه‌مچه‌ماڵ ڕای گه‌یاند: "ته‌رمى شه‌هید خه‌لیل حه‌سه‌ن ئه‌مین، كه دواى شه‌هیدبوونى له ساڵی 1988 له گوندێكی سه‌ر به سه‌نگاو نێژرابوو، پاشان له‌سه‌ر داخوازیى كه‌سوكاره‌كه‌ى، كه به باشیان زانى بیگوازنه‌وه بۆ شوێنی ڕه‌سه‌نى خۆیان، ئێمه‌ش به‌فه‌رمى ته‌رمى پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كه‌مان ڕاده‌ستی كه‌سوكارى شه‌هیده‌كه كرده‌وه و له مه‌راسیمێكى شایسته‌دا له چه‌مچه‌ماڵه‌وه ڕه‌وانه‌ى خورماتوومان كرد".
باسنيوز
