د. محەمەد حاجی: گۆڕان بە ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکوومەتەوە پابەند نەبووە

 د. محەمەد حاجی: گۆڕان بە ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکوومەتەوە پابەند نەبووە
ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات، بزووتنەوەی گۆڕان بە ڕێککەوتنی یەکەمی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پابەند نەبووە.

د. محەمەد حاجی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ڕایگەیاند: “هیچ حزبێک بە فەرمی باسی کشانەوەی لە حکوومەت نەکردووە، ئەوەی هەبووە دەنگۆ بووە، بەکشانەوەی حزبێکیش، حکوومەت هەڵناوەشێتەوە”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لە زۆر وڵاتی دونیادا حزبێک بە تەنیا حکوومەت پێکدەهێنێت. گوتیشی: “ئامانج لە پێکهێنانی کابینەی بنکە فراوان، ئەوەبووە کە دۆخی کوردستان ئارامتر بێت، پێکەوە ئیدارەی دەوڵەت بکەین، بەڵام بەداخەوە گۆڕان پابەندی ڕێککەوتنی سیاسیی خۆی و پارتی نەبوو، بۆیە دۆخێکی وا دروست بوو کە کوردستانی بەمڕۆ گەیاند".

د. محەمەد حاجی جەختی لەوە کردەوە کە بە ناردنەوەی وەزیرەکانی گۆڕان، حکوومەت شکستی نەهێناوە، بەڵکو کاری خۆی ئەنجام دەدات.










باسنیوز
Top