لە سوید ژمارەیەک گەنجی سەربەخۆخواز نامەیەک ئاراستەی سەرۆك بارزانی دەکەن
لە پەیامێکدا، کە بۆ (باسنیوز)ی نێردراوە، گرووپی دەستپێشخەریی سەربەخۆیی باسی هەڵمەتەکەی دەکات و رایدەگەیەنێت، ئامانجی گرووپەکە پشتگیریکردنی پرۆسەی سەربەخۆیی و پتەوکردنی ئیرادەی سەربەخۆخوازییە.
گرووپی دەستپێشخەریی سەربەخۆیی پێیوایە داهاتوو و قەدەری کوردستان و کوردستانییان بەندە بە سەربەخۆبوونی کوردستانی باشوور.
ئەو گرووپە کەمپەینێکی بۆ کۆکردنەوەی واژۆ لە رێگای ئینتەرنێتەوە رێکخستووە و داوا لە کوردستانییان دەکا بە واژۆکردن لەو کەمپەینە، پشتگیریی هەوڵەکانی سەربەخۆیی کوردستانی باشوور بکەن.
لە پەیامەکەیدا، کە بۆ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ناردووە، گرووپی دەستپێشخەریی سەربەخۆیی رایدەگەیەنێت، کە رۆڵی بارزانی لە لێک نزیککردنەوەی لایەنەکان و گەیشتنە ئەنجامی پرۆسەی سەربەخۆیی ”زۆر گرنگە“.
گرووپی دەستپێشخەریی سەربەخۆیی باس لەوە دەکات، کە ”نابێ ئەم دەرفەتە مێژوییە بکرێتە قوربانی هەندێک کێشەو ململانێ ی ناوخۆیی“.
دەقی پەیامی گرووپەکە بۆ بارزانی:
بەڕێز مەسعود بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ بارودۆخێ عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و جیھان زۆرلەبارە بۆ ئەوەی باشوری کوردستان ھەنگاو بۆ سەربە خۆیی بنێت.
سەربەخۆیی کوردستان مافێکی ڕەوای میللەتەکەمانە کە لە مێژودا دوچاری گەلێک چەوسانەوەو ناھەقی ھاتوە ، نابێ ئەم دەرفەتە مێژوییە بکرێتە قوربانی ھەندێک کێشەو ململانێ ی ناوخۆیی.
ئێمە ھیوادارین کەھەمولایەنەسیاسی و نەتەوەیی و ڕۆشنبیری و دامەزراوە ڕەسمی و مەدەنیەکان ، ناکۆکیەکانیان وەلاوە بنێن و لە پرۆسەی سەربەخۆیی دایەکبگرن و یەک ھەڵوێست بن.
سەرۆکی ھێژا........
ھیواوئامانجی ملیۆنان کوردوکوردستانی لە جیھان دا ئەوەیە کە باشوری
کوردستان سەبەخۆبێ و ببێتە لانەیەکی ئارام بۆ ھەمو کوردستان.
داخوازی ئێمە ئەوەیە کە یەکیەتیەکی بەرفراوانی ھەموو ھێز و لایەنە کوردستانیەکان پیک بێت و پرۆسەی سەبەخۆیی بگاتە ئەنجام .
ڕۆڵی پیشەنگی جەنابتان بۆلەیەکنزیک کردنەوەی لایەنەکان و سەرخستنی
پرۆسەکە لەم قۆناغەدا زۆر گرنگە.
با ھەموو کەس ئەوە بزانێ کە لە پرۆسەی پیرۆزی سەربەخۆیی دا بەدڵ و
بەگیان لە گەڵتانین .
باسنیوز
