دابەشكردنی مووچە بەردەوامە و ئەمرۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێ
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری کە ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە بڵاویکردەوە، ڕۆژی چوارشەممە و پێنج شەممە ١٢ و ١٣ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ موچەی مانگی ئابی فەرماندەى پێشمەرگەى زێرەڤانى و فەرماندەى پێشمەرگەى بەرگرى و فریاکەوتنی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
بە دابەشکردنى موچەى ئەو دوو شوێنە کۆتایی بە دابەشکردنى موچەى مانگى ئابی وەزارەتى پێشمەرگە دێت.
هاوکات تا ئێستا وەزارەتی دارایی هیچ وادەیەکی بۆ دابەشکردنی موچەی وەزارەتەکانی تر دیاری نەکردووە.
