لیژنەكەی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ ئاشتی هەورامی و رێباز حەملان كۆدەبێتەوە

لیژنەكەی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ ئاشتی هەورامی و رێباز حەملان كۆدەبێتەوە

لیژنەكەی بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئاشتی هەورامی و رێباز حەملان كۆدەبێتەوە.

مەسعود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند:" رۆژی دووشەممەی داهاتوو 17-10-2016 لیژنەی پەرلەمانی عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە، ئەو لیژنەیە راپۆرتێك بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بەرزدەكاتەوە بۆ ئەوەی لیژنەكە زانیاری دروستی بەردەست بێت لەگەڵ بەرپرسانی دارایی و نەوتی عێراق و هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە".

مەسعود حەیدەر گوتی:" لیژنەكە لەگەڵ لیژنەی دارایی و سامانە سرووشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان و ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سرووشتییەكان و رێباز حەملان وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی دارایی و نەوتی عێراقیش كۆدەبێتەوە و داتا و زانیاری وەردەگرێت، چونكە لیژنەكەی ئێمە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانە نەك تۆمەتباركردنی هەولێر و بەغدا".

سەبارەت بە كۆبوونەوەیان لەگەڵ رێباز حەملان وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان كە پێش ساڵێك لە 12-10-2016 بە هۆی كێشە سیاسییەكانەوە لە حكومەت دوورخراوەتەوە دەڵێ‌:" بە فەرمی رێباز حەملان وەزیری داراییە، ئێمەش مامەڵە لەگەڵ ئەو دەكەین".

بە واژۆی سەلیم جبووری، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی رۆژی 6-10-2016 پەرلەمانی عێراق لیژنەیەكی بۆ بەدواداچوونی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پێكهێنا.
لە لیژنەكەدا 11 پەرلەمانتار ئەندامن، سێ‌ پەرلەمانتاریان كوردن، ئەوانیش: هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەحمەد حاجی رەشید و مەسعود حەیدەر.
Rudaw-
Top