مه‌نبه‌ج؛ داعش به 4 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هێرشیكرده‌سه‌ر دوو گوند
روانگه‌ی سوری بو مافی مرۆڤ رایگه‌یاند"شه‌وی رابردوو خۆكوژێكی داعش له‌گوندی ماشی خۆی ته‌قانده‌وه كه 27 كیلۆمه‌تر له باشوری مه‌نبه‌ج دووره‌و له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبه‌ج-دایه‌و له‌ئه‌نجامدا زیاتر له 10 كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له ده‌ستداوه‌و زیاتر له 20 كه‌سیش برینداربوون".
له‌هه‌مانكاتدا شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مهنبهجو هێزه‌كانی سوریای دیموكرات لهلایهكو چه‌كدارانی داعش رویداوه دوای ئه‌وه داعش به 3 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو باره‌گاكانی شه‌ڕڤانانی كردووه‌ته ئامانج‌و زیانی گیانی له‌هه‌ردوولا هه‌بوون.
لایخۆیه‌وه ئاژانسی هاوار نیوز-نزیك له یه‌په‌گه- بڵاویكرده‌وه كه دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕڤانان هێرشی داعشیان له‌گوندی ده‌نده‌نیه تێكشكاندووه كه 17 كیلۆمه‌تر له‌باكوری مه‌نبه‌ج دووره، "خۆكوژێكی داعش به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو خه‌ڵكی مه‌ده‌نی گوندی ماشی كردووه‌ته ئامانج‌و 11 هاوڵاتی گیانیان له ده‌ستداوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون".
چه‌كدارانی داعش به سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر گوندی ماشی، كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كه‌سوكاری فاروق ماشی، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نیی مه‌نبه‌ج-ن.
Xandan-
