سه‌عدى پيره‌: به‌غدا له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ راستگۆ نه‌بووه‌

سه‌عدى پيره‌: به‌غدا له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ راستگۆ نه‌بووه‌


دوای سەردانەکەی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بچێتە بەغدا و گفتوگۆ لە بارەی نەوت و بوودجە و پێشمەرگەوە بکرێت.

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیش دەڵێت: گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بە مانای رێگریمان نیە لە ئەنجامدانی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان و بەغداش لەبارەی پێشمەرگەوە راستگۆ نەبووە.

هەولێر و بەغدا گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی ئیدی بە بێ یەکدی ناتوانن چارەسەری هیچ کێشەيه‌ك بکەن ئەمە وتەی سیاسییەکانی باشووری کوردستانە و بەغداش گەیشتووەتە ئەو راستییە بێ هەولێر ناتوانێت کێشەکانی چارەسەر بکات.
k24-
Top