ئه‌مه‌ریكا: كوردستان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مان به ناوی بارزانی ـیه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت و ئه‌ویش پلانی ئازادكردنی موسڵی به‌ئه‌نجام گه‌یاند
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی داعش، لە پانێڵێکدا باسی شەڕی موسڵ و کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو شارەی لەدەستی داعش کرد، دووپاتی كرده‌وه كه هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی و قاره‌مانێتی ئه‌و و چوونی بۆ به‌غدا هه‌وڵه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی به ئه‌نجام گه‌یاند.
لە پانێڵێکی تایبەتدا بەناوی "چۆن لەشەڕی داعش سەرکەوتوو دەبین؟" کە جەنەراڵ دەیڤێد پترایۆس، سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا (CIA) بەڕێوەی دەبرد و، میوانداریی برێت مەکگۆرکی کردبوو، مەکگۆرک گوتی "پرۆسەی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ بەڕێوەیە، عێراقییەکان خۆیان کاتی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە دەستنیشان دەکەن، لەڕێگەی سەنتەرێکی ئەمریکی عێراقی هاوبەشەوە کە بارەگاکەی لە بەغدا دەبێت، هاوکاری پێشکەش بەو هێزانە دەکات کە ناویان لە نێو ئەو سەنتەرە دایە".
مەکگۆرک به تایبه‌ت تیشكی خسته سه‌ر پێگه و كاریگه‌ریی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعوود بارزانی و ڕایگه‌یاند كه كوردستان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مان به ناوی بارزانی ـیه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت. هه‌روه‌ك گوتیشی سەردانەکەی بارزانی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ عەبادی، وایکرد پلانی ئۆپەراسیۆنی موسڵ بگاتە خاڵی کۆتایی و کێشەکان چارەسەر بوون".
لەبارەی ژمارەی ئەو هێزانەی بەشداری شەڕەکە دەکەن، مەکگۆرک رایگەیاند، ئەوان 30 هەزار چەکداریان ئامادە کردووە، پێکدێن لە: پێشمەرگە و سوپای عێراق، دەشڵێت "24 هەزار چەکداری سوننەش کە خەڵکی پارێزگای نەینەوان بۆ شەڕەکە ئامادەکراون".
Hawler-
