نێچیرڤان بارزانی: ده‌بێت مووچه‌خۆران بڕه مووچه پاشهكهوتكراوهكهیان نه‌فه‌وتێت
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11/10/2016 نێچیرڤان بارزانی تیشكی خسته سه‌ر پرۆسه‌ی تۆماركردنی بایۆمه‌تری بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كه دوێنێ ده‌ستی پێكرد و به هه‌نگاوێكی دیكه‌ی گرنگی حكوومه‌تی بۆ چاكسازی و ڕێك و پێككردنی كاروباره كارگێڕیه‌كان و به‌تایبه‌تی كارگێڕی دارایی و نه‌هێشتنی مووچه‌ی نایاسایی له‌قه‌ڵه‌م دا، كه وه‌ك بانكێكی زانیاریی پێشكه‌وتووش به‌كار ده‌هێنرێت بۆ چاكسازییه‌كان له بواری وه‌زیفه‌ی گشتیدا.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیراندا، ده‌رباره‌ی گرێبه‌ستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جیهانیی دیلۆیت بۆ وردبینی له داهات و خه‌رجییه‌كانی نه‌وت و گاز، ڕایگه‌یاند: "ئه‌م گرێبه‌سته هه‌نگاوێكی دیكه‌ی زۆر گرنگه بۆ پڕۆسه‌ی چاكسازی و شه‌فافیه‌ت و پته‌وكردنی متمانه له نێوان خه‌ڵك و حكوومه‌تدا، به‌لای كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه هه‌نگاوێكی گرنگی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه به‌و ئاڕاسته‌یه".
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕابه‌ر سدیق، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌وه‌كاله‌ت، پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه و دۆخی دارایی له هه‌رێمی كوردستان پیشكه‌ش كرد و دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌ت له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی چاكسازی و له هه‌موو بواره‌كاندا خه‌رجییه‌كانی كه‌م كردۆته‌وه و له هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیاتری خه‌رجییه‌كان و زیادكردنی داهاته‌كان.
له‌مباره‌یه‌وه‌ش، سه‌رۆك وه‌زیرانیش جه‌ختی له‌وه كرده‌وه: "ده‌بێت هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و پڕۆسه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان بكرێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت مافی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان پارێزراو بێت و بڕه مووچه پاشهكهوتكراوهكهیان نه‌فه‌وتێت".
نێچیرڤان بارزانی، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: "سیسته‌می دامه‌زراندن له هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست نه‌بووه، ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا نه‌خوازراوه و به‌شێكی هۆكاری دۆخه‌كه‌ش ئه‌نجامی هه‌ڵه‌كانی پێشووی كارگێڕییه، بۆیه ده‌بێ به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵبگرین و چاكسازی بكه‌ین تا ده‌گه‌ینه چاره‌سه‌ر".
باسنيوز
