ھەڵسوراوێکی گۆڕان: هیچ بڕگە و خاڵێکی ڕێککەوتنەکەی نێوان یەکێتی و گۆڕان جێبەجێ نەکراوە
عەبدولڕەحمان موھەندیس، هەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری ھەولێر، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) نووسیویەتی: "خەریکە 5 مانگ بەسەر ڕێککەوتنەکەی دەباشاندا تێدەپەڕێت، کەچی تاکو ئێستا بڕگەیەک یان ماددەیەک لە 25 ماددەکەی ڕێکەوتنەکە جێبەجێ نەکراوە، ئەوەش مانای ئەوەیە کە جددیەتی بڕیاری سیاسی نییە بۆ جێبەجێ کردنی، ھەروەکو دەڵێن، مانگەشەو سەر لە ئێوارەوە دیارە، بۆیە پێویستە ھەڵوەستەی لەسەر بکرێت و یەکلایی بکرێتەوە".
ئەو ھەڵسوڕاوە، ئەوەش دەڵێت: "لەو کاتەی کێشە و قەیرانەکان گەیشتووەتە ڕادەیەک کە ھاووڵاتییان تەحەمولیان نەماوە، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، لە کۆتایی گوتارەکەی لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنەکە گوتی، عیبرەت لە جێبەجێکردنی دایە".
باسنيوز
