هه‌ندێ له سه‌ركرده‌كانى كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو له‌پش شهڕهجنێوى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له په‌یوه‌ندیى نێوان ئه‌و دوو هێزه ئیسلامییه راى گه‌یاند، هه‌ندێ له سه‌ركرده‌كانى ئه‌و دوو هێزه به‌رژه‌وه‌ندییان له باشیى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانیاندا نییه و هه‌له‌كان بۆ دژایه‌تى ده‌قۆزنه‌وه و شه‌ڕه‌كانیش به كادیران و ئه‌ندامان ده‌كه‌ن، گوتشى: "له‌سه‌ره‌وه روویه‌كى باش بۆ یه‌كترى نیشان ده‌ده‌ن و له‌ژێره‌وه‌ش دژایه‌تیى یه‌كترى ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، هه‌ندێ له‌و په‌یج و ئهكاونتانهى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبووك كه هێرشى توند ده‌كه‌نه سه‌ر یه‌كترى، له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانى ئه‌و دوو هێزه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێن.
ژماره‌یه‌ك له كادیرى كۆمه‌ڵى ئیسلامیش له به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداریى توند ده‌ده‌نه سه‌ركرده و كادیرانى یه‌كگرتووى ئیسلامى، ئه‌گه‌ر هێرش بكه‌نه سه‌ر عه‌لى باپیر، ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى و حزبه‌كه‌یان، ئه‌وانیش نهێنییه‌كانى یه‌كگرتووى ئیسلامى هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه.
له به‌شێكى ئه‌و هۆشدارینامهیهی كادیرانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا هاتووه: ”ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو بێ ده‌نگ نه‌بێ، ئه‌وا وه‌ڵامی توندیان ده‌بێت و په‌نجه ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و زانیارییه گه‌ورانه‌ی كه یه‌كگرتوو له بڵاوبوونه‌وه‌یان ده‌ترسێ، به‌تایبه‌ت نهێنییه گه‌وره‌كه‌ی بادینان و ڕێككه‌وتنی به‌شێك له پارتی و بودجه‌ی سپێده و نهێنیی ناو كۆنگره و چه‌ندین شتی تر لێره و له به‌غدا".
سۆران سێوكانى، چاودێرى سیاسى و سه‌ركرده‌ى جیابووه‌وه له یه‌كگرتووى ئیسلامى، له كاتى پرسى یه‌كگرتنه‌وه‌ى ئه‌و دوو هێزه پێشبینیى ئه‌وه‌ى كرد كه له مه‌ودای بینراودا هیچ ئاسۆیه‌ك نییه بۆ لێك نزیكبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو. گوتى: "به‌پێچه‌وانه‌وه، ده‌بینم ئه‌وان دابه‌ش بوون به‌سه‌ر حزبه‌كانی تردا، كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌روونی له‌ژێر كاریگه‌ریی گۆڕاندایه، ئه‌و كاریگه‌رییه‌ش ڕه‌هه‌ندێكی ئیقلیمی و ئایدۆلۆجیى هه‌یه، یه‌كگرتووش به‌شێكى ڕووه و توركیایه و زیاتر واقیعیانه و هێمنانه بیر ده‌كه‌نه‌وه و پراگماتیانهتر ده‌جووڵێنه‌وه".
به‌ڵام فه‌رهاد مه‌لاساڵح، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان راى گه‌یاند، ئه‌وان وه‌كو یه‌كگرتوو له پڕۆژه‌ى ناوماڵ و یه‌كگرتنه‌وه‌ى ئیسلامییه‌كان په‌شیمان نه‌بوونه‌ته‌وه، چونكه پڕۆژه‌ى ئه‌میندارى گشتى و سه‌ركردایه‌تیى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستانه و به‌رده‌وامن له هه‌وڵ و كاره‌كانیان و هه‌موو تواناكانیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌و پڕۆژه‌یه، گوتى: "هه‌ر بهرزونزمییهك هه‌بووبێت له په‌یوه‌ندییه‌كاندا، یه‌كگرتوو حه‌كیمانه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا كردووه، هیوادارین به شێوه‌ى لێك تێگه‌یشتن ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌وه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌گوترێ ناتوانرێ كۆنتڕۆڵ بكرێ، به‌ڵام تا ئێستا راگه‌یاندنه فه‌رمییه‌كانى هه‌ردوو لا هیچ قسه‌یه‌كى خراپیان له‌به‌رامبه‌ر یه‌كترى نه‌كردووه".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى یه‌كگرتوو ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ى هه‌یه له‌نێوان كادیرانى یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ په‌رچه‌كرداره بۆ قسه‌كانى یه‌كترى، تا ئێستا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستى سه‌ركردایه‌تی و میدیاى فه‌رمى.
لاى خۆشیه‌وه، نازم عوسمان، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى كۆمه‌ڵى ئیسلامى راى گه‌یاند، ئه‌وان وه‌كو كۆمه‌ڵى ئیسلامى، كادیرانى خۆیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر یه‌كگرتووى ئیسلامى، گوتى: "هه‌ریه‌ك له ئه‌میر و ئه‌مینداریش داواى ئه‌وه‌یان كردووه كه برایه‌تیى نێوانمان تێك نه‌درێت و هێرش نه‌كرێته سه‌ر یه‌كترى".
باسنيوز
