سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: بزووتنەوەی گۆڕان کێشەی ناوخۆیی هەیە
ڕێكەوت زەكی، سەرۆكی فراکسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، دەربارەی قسەکانی عەلی حەمەساڵح، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان كە باس لە دیارنەمانی داهاتی سلێمانی دەكات، ڕای گەیاند: “قسەكانی ئەو پەڕلەمانتارەی گۆڕان پەیوەندی بە كێشە ناوخۆییەكانی گۆڕانەوە هەیە، بۆ ئەوەی پارێزگاری نوێی گۆڕان بە لاواز و بێ دەسەڵات دەربخات"، ئەوەشی ڕوون كردەوە: "ئەگەر قسەكانی عەلی حەمەساڵح ڕاستە، خۆ پارێزگار، قایمقام و بەڕێوەبەری هاتوچۆ لەسەر پشكی گۆڕانە، هەروەها بەڕێوەبەری گشتیی كار، سەر بە یەكگرتوی ئیسلامییە، ئەم بەرپرسە باڵایانەی سلێمانی كە سەر بە یەكگرتوو و گۆڕانن، ناچارنین گەندەڵی بۆ یەكێتی بكەن؟” وەک ئەو بەرپرسەی یەکێتی دەڵێت.
دووپاتیشی کردەوە: “بۆ سەلماندی قسەكانمان، بەڵگەمان ئەوەیە ئەگەر ئەمە ڕاستە، بۆچی لەم كاتەدا دەورووژێنرێت كە پارێزگاری سلێمانی بەوەكالەت دانراوە، بەڵام دیارە دەیانەوێت ئەم پارێزگارە بە بێ دەسەڵات و لاواز نیشان بدەن".
باسنیوز
