چیک، هێزێکی پێشمەرگە ڕادەهێنێت
بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئیلاف، ڤلادیمیر لوكوفسكی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی چیك ڕایگەیاندووە كه‌تیبه‌ی 15 له ناوچەی بشین (باشووری ڕۆژئاوای چیك) ڕاهێنان به 11 پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات له‌سه‌ر چۆنێتی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی تەڵەبۆمبی نەتەقیو له سه‌ره‌تای نیوه‌ی دووه‌می ئەم مانگە و ڕاهێنانەکە ماوه‌ی یەک مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و تایبه‌ته به هێزه‌كانی ئاسایش له هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها سەرچاوەکەی وەزارەتی بەرگریی کۆماری چیک ئاماژه‌ی به‌وه كردووە كه تائێستا بە بڕی ملیۆنێک‌و٥٠٠هەزار یۆرۆ، چه‌ك و کەرەستەی سەربازی رەوانەی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە.
KDP
