بۆ ئاشکراکردنی داهاتی سلێمانی لێژنەی لێکۆڵینەوە دەست بەکار بوو
ئەمڕۆ سێشەممە 11\10\2016، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕێکەوت زەکی، سەرۆکی ئەو لێژنەیە، ئاماژەی بەوە کرد: “ڕۆژی پێنجشەممە دەست بە سەردانەکانیان بۆ دامودەزگا حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی دەکەن، بە تایبەتیش ئەو دەزگایانەی کە داهاتیان هەیە”
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئامانج لە سەردانەکە بۆ زانینی داهاتی ڕاستەقینەی سنووری پارێزگای سلێمانییە و دەیانەوێت بزانن داهاتەکە چەندە؟ گوتیشی: “دوای دەستکەوتنی ژمارەکان، بە ڕاپۆرتێک بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەرز دەکەینەوە”.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ماوەی دوو ساڵ و نیوە، داهاتی گومرگەکان بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناگەڕێنێتەوە و بەکاری دەهێنێت. بەو هۆیەشەوە غالب محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە نووسراوێکدا داوای لە ئەنجومەنەکە کردبوو، چۆنیەتی خەرجکردنی داهاتی سلێمانی ئاشکرا بکەن. ئەوەشی ئاشکرا کرد: “من خۆم زۆر هەوڵم دا، بەڵام هیچم دەست نەکەوت، بۆیە ناچار بووم ئەو بەرپرسیارێتییە بخەمە سەر ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و سەرۆکایەتییەکەی”.
باسنيوز
