پەرلەمانتارێکی گۆڕان: سلێمانی یەک پارێزگاری هەیە کە ئەویش سەردار قادرە

 پەرلەمانتارێکی گۆڕان: سلێمانی یەک پارێزگاری هەیە کە ئەویش سەردار قادرە
شاندی فراکسیۆنی هاوبەشی گۆڕان و یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، سەردانی پاریزگاری سلێمانی بە وەکالەت دەکەن و دەڵێن: “شەرعیەتی هەیە”.



ئەمڕۆ سێشەممە (11\10\2016)، شاندی هاوبەشی گۆڕان و یەکێتی، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە سەردانی، سەردار قادر، پارێزگاری سلێمانی بەوەکالەت دەکەن. لەمبارەیەوە مەسعود حەیدەر، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاگەیاند: “شاندەکە چاویان بە سەردار قادر، دەکەوێت وەک پارێزگاری سلێمانی و بڕیارە پرسی مووچە و هەندێک بابەتی دیکە باس بکرێت”. گوتیشی: “سەردانی پارێزگاکانی دیکەی کوردستانیش دەکەین".

ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە ئێستا شاری سلێمانی کێشەی فرە پارێزگاری هەیە، بەهۆی ئەوەی بەپێی مەرسوومی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانییە، بەڵام ئەنجومەنی پارێزگاکە دەنگی بە هەڤاڵ ئەبوبەکر داوە وەک پارێزگار، بەو هۆیەشەوە ئاسۆ فەرەیدوون وەکالەتی بۆ سەردار قادر کردووە.

هەر لەمبارەیەوە مەسعود حەیدەر دەڵێت: “سلێمانی یەک پارێزگاری هەیە ئەویش سەردار قادرە و هەڤاڵ ئەبوبەکر هێشتا لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاری بۆ دەرنەچووە".








باسنیوز
Top