نه‌وت به‌رزترین نرخی له‌ماوه‌ی ساڵێكدا تۆماركرد
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جه‌زائیر داوای له به‌رهه‌مهێنه‌رانی تریش كرد كه به‌ڵێنی ئه‌وه‌بده‌ن كه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت جێگیربكه‌ن.
به‌پێی رۆیته‌رز، كاتژمێر 11:52 خوله‌ك به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 53.73 سه‌نت بووه كه ماوه‌ی ساڵێك ده‌بێت ئه‌و نرخه تۆمارنه‌كراوه، به‌ڵام دواتر نرخه‌كه‌ی بۆ 53.14 دۆلار جێگیربووه.
هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی رۆژئاوای تكساس بۆ به‌رزترین ئاستی خۆی له 9ی حوزه‌یران تۆماركراوه كه بریتی بووه له 51.60 سه‌نت دواتر به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌م نرخه‌كه‌ی دابه‌زینی تۆماركرد و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تكساس به 51.35 دۆلار جێگیركراون.
فلادیمێر پۆتن، سه‌رۆكی روسیا رایگه‌یاند كه جێگیركردنی به‌رهه‌م یان دابه‌زاندنی لانیكه‌م بڕیارێكى راست ده‌بێت بۆ پارێزگاریكردن له كه‌رتی وزه.
سه‌رۆكی روسیا له‌كاتی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا له كۆنگره‌ی كه‌رتی وزه له ئیسته‌نبوڵ رایگه‌یاند كه "روسیا ئاماده‌یه په‌یوه‌ندی به رێوشوێنه هاوبه‌شه‌كان بكات كه بۆ جێگیركردنی به‌رهه‌م گیراوه‌ته‌به‌ر و داوی له‌وڵاتانی تریش كرد كه په‌یوه‌ندی به‌و رێككه‌وتنه‌وه بكه‌ن".
رۆژی 28ی مانگی ڕابردوو، وڵاتانی ئه‌ندام له‌رێكخراوی ده‌وڵه‌تانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت(ئۆپیك) گه‌یشتنه رێكه‌وتن بۆ سنورداركردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ كردنه‌كه‌ی بكه‌وێته مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئۆپیك دوای دانوستانه‌كانی وڵاتانی رێكخراوه‌كه له په‌راوێزی كۆربه‌ندی وزه‌ی جیهانی ، كه له‌رۆژانی 26 هه‌تا 28ی ئه‌م مانگه له جه‌زائیر ئه‌نجامدرا، به رۆیته‌رزیان ڕاگه‌یاندوه:" رێكخراوی ئۆپیك رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت سنوردار بكه‌ن بۆ 32.5 ملیۆن به‌رمیل له‌رۆژێكدا."
به‌رهه‌مهێنانی ئێستای ئۆپیك بریتیه له (33.6) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا.
بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێكه‌وتنه له‌نێوان ئه‌ندامانی ئۆپیكدا، به‌تایبه‌تی هه‌ردو وڵاتی ركابه‌ری ئێران وسعودیه، به‌رپرسانی ئۆپیك زنجیره كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن له ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌ی داهاتوودا و ئه‌م هه‌فته‌یه له ئه‌سته‌نبوڵه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن.
خەندان
