له‌ كه‌ركوك 2 تیرۆریستی داعش ده‌ستگیركران

له‌ كه‌ركوك 2 تیرۆریستی داعش ده‌ستگیركران
ئه‌مرۆ له‌ناو شاری كه‌ركوك ، له‌ هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ران و پشكنیندا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك ، به‌ سه‌رپه‌رشتی عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك ، دوو تیرۆرستی داعشیان ده‌ستگیر كرد ، كه‌ وه‌كو شانه‌ی نوستوو هاتبوونه‌ شاری كه‌ركوك و به‌شداریان له‌ شه‌ره‌كانی سنوری مه‌كته‌ب خالید و مه‌لا عه‌بدوڵڵا و گوندی وه‌حده‌ كردبوو .

وتیىشى" پێشتر ئه‌م تیرۆرستانه‌ لایه‌ن رێكخراوی تیرۆرستی داعش مه‌شقی سه‌ربازیان پێكراوه‌ . یه‌كێكیش له‌ تیرۆرسته‌ ده‌ستگیر كراوه‌كان برینداربووه‌ و له‌ شاری موسڵ چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ كراوه‌ .
Kurdistan-
Top