سیستەمی مووچەی فەرمانبەران بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە سیستەمی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە ئەلیکترۆنی دەکرێت.
سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە (کوردستان 24)ـی راگەیاندووە، کە رۆژی دووشەممە 10ـی تشرینی یەکەمی 2016، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەت و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت وەک یەکەم مووچەخۆری هەرێمی کوردستان، کارتی ئەلیکترۆنی دەردەهێنن.
سەفین دزەیی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بڕیاری بە ئەلیترۆنی کردنی سیستەمی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆران لە مانگی ئایاری رابردوو دراوە و ئەمڕۆ دووشەممە دەستی پێکرد.
لە پرۆسەکەدا، کە مووچەخۆران پێویستە لە ماوەی سێ مانگ کارتی ئەلیکترۆنیی مووچە دەربهێنن، پەنجەمۆری هەر 10 پەنجەی مووچەخۆر و فەرمانبەران وەردەگیرێت و هەژماری بانکییان بۆ دەکرێتەوە، بە مەبەستی رێگرتن لە دوو مووچەیی و اسان دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران.
Bas News-
