قایمقامی پێنجوێن: داواكراوه پاره‌ی كاره‌با بكرێته قسیت
ئه‌م مانگه پاره‌یه‌كی زۆری كاره‌با بۆ هاووڵاتیانی سنووری شارۆچكه‌ی پێنجوێن هاتۆته‌وه و قایمقامی قه‌زاكه‌ش ئاشكرایده‌كات، به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌و كێشه‌یه كردووه و به‌رپرسانی كاره‌بای پێنجوێنیش، داوایان له‌سه‌رووی خۆیانكردووه ئه‌و پاره‌یه له‌سه‌ر هاووڵاتیان بكرێته قیست.
له‌وباره‌یه‌وه، زانا ره‌حمان، قایمقامی شارۆچكه‌ی پێنجوێن، له لێدوانێكیدا، به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ سه‌ردانی هه‌ردوو فه‌رمانگه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌با و وێستگه‌ی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌بای پێنجوێنمان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ردوو فه‌رمانگه‌كه بۆ وه‌رزی سه‌رما بین".
قایمقامی كه‌لار ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: "جێگای خۆشحاڵیمانه كه فه‌رمانگه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌با، له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ چاككردنی تۆڕه‌كانی كاره‌با، سه‌ره‌ڕایی قه‌یرانی دارایی، چونكه هه‌ندێك له‌كاره‌كانی چاككردنی تاوه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای ناوچه‌كه، پێویستیان به‌پاره‌یه‌كی زۆر هه‌یه".
گوتیشی: "هاوكات دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كێشه‌ی زۆری ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ئه‌م مانگه بۆ هاووڵاتیان و به‌شداربووانی كاره‌بای پێنجوێن هاتۆته‌وه، بۆیه ئێمه‌ش له‌و سه‌ردانه‌ماندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كاره‌بای پێنجوێن گفتوگۆمان كرد و ئه‌وان پێیان ڕاگه‌یاندین كه ڕاسته پاره‌یه‌كی زۆریان بۆ هاتۆته‌وه، به‌ڵام داوایان له‌سه‌روی خۆیانكردووه، كه پاره‌كه بكرێت به‌چه‌ند قیستێك، تا هاووڵاتیان باری گرانی سه‌رشانیان قوڕستر نه‌بێت".
Bas News-
