سهرۆكی فراكسیۆنی پارتی: ئامانجی هێرۆ و گرووپهكهی له ناردنی نامه و بڕینی بودجه و فرۆشتنی نهوت به قاچاخ ڕوونه،
پەیوەست بە پرسی فرۆشتنی نەوتی کەرکووک لەلایەن ھیرۆ و کوتلەیەکەیەوە (ئومێد خۆشناو) سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوەردستانی ڕاگەیاندووه: "پرسیاری ئێمە و ھاووڵاتیانی ئەم وڵاتە ھەر ئەوەیە، پێمان وایە ھەموو ئەوکێشانەی ڕووبەڕوی خەڵکی کوردستان دەبێتەوە یەک ئامانجی ھەیە ھەم لە شەڕی تیرۆریستانی داعشەوە بگرە تا کێشەی بوودجە و ھەناردەکردنی نەوت و کیشە ناوخۆیەکان و ھەموو ئەو ھەوڵانەی دەدرێت یەک ئامانجی تێدایە، لەباربردنی ئیرادەی خەڵکی کوردستان بە ئامانج گەیشتن بە سەربەخۆیی وڵات، بەڵام ھەم سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان ھەم ھەموو ئەو کەسانەی پەرۆشن و خەمخۆری ئەو وڵاتەن تەواوی ھاووڵاتیانی کوردستان ھەموو ئەو نەھامەتیانەیان بەرگە گرتووە، ئیرادەی سەربەخۆیی لاواز نەبووە، بۆیە دەبێت خەڵکی کوردستان و کەرکووکیش پرسیار لەم گرووپانە بکەن، بۆ دەیانەوێت ئەم کیشانە زیاتر بکەن، ئەم کوتلە و گرووپانە کاتێک داوادەکەن یاخود ڕوو لە حکوومەتی عێراقی دەکەن لە سەردەمی مالیکیدا پێشنیاری ئەمە بۆ مالکی دەکەن پێیان دەڵێن بە بڕینی بوودجەی کوردستان ئەوا سەرکردایەتیی کوردستان لە نێویشیدا (سەرۆک بارزانی) تووشی بابەتێک دەکەن، کە ھاووڵاتیان بەرگەی ناگرن و، کاتێک قەیران درووست بوو لەسەر خەڵکی کوردستان ئەوا ئەو قەیرانە دەبێتە بەشێک لەوەی بگەڕێنەوە بەغدا ئێمە دەپرسین ئەوە دەچێتە چ خانەیەک ئەگەر غەیری خیانەتی نیشتمانی نەبێت."
(خۆشناو) گوتیشی: "ئایا ناردنی نامەیەک لەلایەن ھیرۆ و گرووپەکەیەوە، کە بەرپرسیاریەتی ئێستا و ڕابردووی ئەم وڵاتەیان لەسەر شانە، ئەمەش دەبێت چ بێت نامەیەک بۆ حکوومەتی عێراقی دەنێرێ بۆ ئەوی ڕێگری بکات لە ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە ڕێگای ھەرێمی کوردستانەوە یاخود بڕینی بوودجەی ئەم خەڵکە، جێگای ڕەوانیە کەنەیانەوێت بە شەفافی و لە ڕێگا فەرمییەکەوە کوردستان نەوتی کەرکووک بفرۆشێت، دەیانەوێت لە ڕێگایی تانکەرەکانەوە بۆ ڕێکخستنی حسابی خۆیان بۆ زیاتر بەھێزبوونی ئەو کوتلەیە ھەژموونی خۆیان زیاتر بکەن لەناو کوردستان و حزبەکەی خۆیان بیانەویت بە قاچاغ و، بە ڕێگا ناشەرعی نەوت ھەناردەی دەرەوە بکرێت، ھەموو ئەوانە دەچنە ئەو چوارچێوەیەی ڕاستە ئێمە گرفتی سەرکیمان ھەیە ڕاستە حکوومەتی عێراقی گرفتمان بۆ دروست دەکات، بۆیە بەرەیەکیان درووست کردووە بۆ لەباربردنی سەربەخۆیی کوردستان بەڵام لە بەرامبەر ئەمەدا بەرەیەکی زۆر بەھێز ھەیە بۆ پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستان ئەوانەش دەچێتە ئەو خانەیەی لە ناوخۆشدا دەیانەوێت سەربەخۆیی کوردستان لەبار ببەن و نەگەین بە ئامانجی نیشتمانی و نەتەوەیی خۆمان."
hAWLER-
