ساڵڕۆژی خۆپێشاندان و پەلامارەکانی سەر بارەگاکانی پارتی

ساڵڕۆژی خۆپێشاندان و پەلامارەکانی سەر بارەگاکانی پارتی
پارتی و خەڵكی كوردستان باش ده‌زانن نه‌وشیروان مسته‌فا و هاوكارانی و هیرۆ برایم ئه‌حمەد لەساڵی ١٩٩٣وە دەست ڕەشانە کاردەکەن بۆسڕینەوەو نەهیڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ئەو مەرامەشیان لە کوشتن و ڕفاندن و ئازاردانی کادیرانی پارتی درێغیان نەکردووە، ئەوەتا ساڵێک بەر لە ئەمرۆ بەبەرچاووی خەڵکەوە بارەگاکانی پارتیان سوتاند.

ئەوانە هەمیشە ویستویانە لەبەرچاووی خەڵک پارتی وەک دوژمن وێنابکەن و بەردەوامیش دژایەتیانکردووە، هیچ کات لە پیلانەکانیان بۆ سڕینەوەی پارتی نەوەستاون، بەڵام خۆشبەختانە هەمیشە لە پیلانگێڕیەکانیان شکست خواردوو بوونە، بەری درۆ کورتەو سەرەنجام زاڵم تێکدەشکێ، ئێستا کاتی تێکشکانی نەوشیروان مستەفایە و لە داهاتووشدا نۆرەی تێکشکانی هێرۆ برایم ئەحمەد و عەلی باپیرە.

سەرەنجام سیاسەتی ڕاست و دروستی سەرۆک بارزانی بۆ سەربەخۆیی دەگاتە ئەنجامێکی جوان و لە زووترین کاتیشدا ئەو خەڵکە تێدەگات نەوشیروان مستەفا و هێرۆ برایم ئەحمەد و عەلی باپیر چ غەدرێکیان لەو خەڵکەو پارتی کردووە.

Top