نادیە موراد خەڵاتی هاڤڵ بۆ مافی وەردەگرێ

 نادیە موراد خەڵاتی هاڤڵ بۆ مافی وەردەگرێ
نادیە موراد باڵوێزی نیازپاكی نەتەوە یەكگرتووەكان و كچە كوردی ئێزیدی ڕزگاربووی دەست چەكدارانی داعش ئەمڕۆ دووشەممە خەڵاتێكی نێودەوڵەتی بۆ مافەكانی مرۆڤ بەدەست هێنا.

نادیە موراد لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبوك بڵاوی كردەوە ئەمڕۆ خەڵاتی "هاڤڵ"ی بۆ مافەكانی مرۆڤ پێدراوە.

نادیە موراد نووسیویەتی "ئەم خەڵاتە پێشكەشی 3400 منداڵ و ژنی ئێزیدی دەكەم، كە هێشتا لەژێردەستەیی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش دەچەوسێنەوە. پێشكەشی تەواوی قوربانییانی دەستی تیرۆری دەكەم".

مانگی ڕابردوو نادیە موراد وەك یەكەم كچە كورد بەباڵوێزی نیازپاكی نەتەوە یەكگرتووەكان دەستنیشان كرا و لە ئەنجومەنی ئاسایشدا لە نیویۆرك وتارێكی پێشكەشی گەلانی جیهان كرد.





باسنيوز
Top