دوو تیرۆریستى داعش ده‌ستگیر كران
عه‌مید (سه‌رحه‌د قادر) بەڕێوەبەرى پۆلیسى قه‌زاوناحیه‌كانى كه‌ركووک، ڕایگەیاند: "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هێزه‌كانمان له شارى كه‌ركووک دوو تیرۆرستى داعشیان ده‌ستگیر کرد كه وه‌كو شانه‌ى نووستوو هاتبوونه نێو شارى كه‌ركووکەوە".
بەڕێوەبەرى پۆلیسى قه‌زاوناحیه‌كانى كه‌ركووک ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌و دوو تیرۆریسته‌ى داعش، مه‌شقى سه‌ربازییان پێ كراوه و به‌شدارى شه‌ڕه‌كانى سنوورى مه‌كته‌ب‌خالید و مه‌لاعه‌بدوڵا و گوندى وه‌حده‌ى سه‌ر به قه‌زاى داقووقیان كردووه و ماوه‌یه‌كیش له‌سه‌ر بازگه‌كانى داعش بوونه و ده‌ستیشیان هه‌بووه له ته‌قاندنه‌وه‌ى خانووى كارمه‌ندانى (پۆلیس و سوپاى عێراق و سه‌حوه‌دا."
(سه‌رحه‌د قادر) گوتیشى: "یه‌كێك له تیرۆرسته‌كان له سنوورى حه‌ویجه و ده‌رووبه‌رىدا بریندار بووه بۆ چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ى مووسڵ‌یان كردووه كه خۆیان ددانیان نا به‌و کارانەی کردوویانە."
KDP
