عەبادی چاوەڕێی بڕیاری دادگایە.. هێشتا سەندنەوەی متمانە لە وەزیرەکان تەواو نەبووە

 عەبادی چاوەڕێی بڕیاری دادگایە.. هێشتا سەندنەوەی متمانە لە وەزیرەکان تەواو نەبووە
ئه‌ندامە كوردێکی ‌ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دەڵێت سه‌رۆكوه‌زیرانى عیراق بۆ پێشكه‌شكردنى كاندید بۆ وه‌زاره‌ته‌كانى چاوه‌ڕێى بڕیارى دادگا ده‌كات له‌باره‌ى تانه‌ى وه‌زیره‌كانى به‌رگرى و دارایى."

(سه‌رحان ئه‌حمه‌د سلێڤانه‌یى) رایگەیاند: "سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق چاوه‌ڕێى بڕیارى دادگاى باڵاى فیدراڵى ده‌كات ده‌رباره‌ى وه‌زیرى به‌رگرى و، هی دارایى كه‌ تانه‌یان له‌ بڕیار و دانیشتنه‌كانى پەرلە‌مان داوه‌ تا بزانێت ئاخر بڕیارى دادگا چییه‌؟"

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى گوتیشى: "دواى بڕیارى دادگاى باڵاى فیدراڵ، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ئینجا ناوى كاندید بۆ وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كانى حكومه‌ته‌كه‌ى پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى متمانه‌یان پێ بدرێت."










KDP
Top