گۆڕان: هەندێک سەرکردەی یەکێتی دەیانەوێت ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ گۆڕان لەبار ببەن
عەدنان عوسمان، هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان، ئەمڕۆ دووشەممە (10\10\2016)، لە وتارێکدا کە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە: “کاتێک نەوشیروان مستەفا بۆ کوردستان گەڕایەوە، دوا چانسی بە ڕابەرایەتیی ئێستای یەکێتی دا کە بێنە ژێر باری داواکاریی جەماوەر و ئەندامانی خۆیان لە پێناو چاکسازی و گۆڕانکاری و بنیاتنانی دامودەزگاکاندا، بۆیە ڕێککەوتنێکیان ئەنجام دا”. دەشڵێت: “لەو پێناوەدا و بە کەوتنە ژێر باری لێزمەی رەخنەی هەوادارانی، نەوشیروان مستەفا رێکەوتننامەیەکی مێژویی لەگەڵ ئیمزاکردن”.
ئەو هەڵسووڕاوەی گۆڕان کە ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بووە، دووپاتی کردووەتەوە: “ئێستا دەبینین ڕێککەوتنەکە سارد و سڕانە خەریکە لە لایەن هەندێک لە سەرکردەکانی یەکێتییەوە بە خاک ئەسپێرێت”.
باسنيوز
