گۆڕان: هەندێک سەرکردەی یەکێتی دەیانەوێت ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ گۆڕان لەبار ببەن

 گۆڕان: هەندێک سەرکردەی یەکێتی دەیانەوێت ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ گۆڕان لەبار ببەن
ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان ئاماژە بەوە دەکات، بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتی، دەیانەوێت ڕێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی لەبار ببەن.

عەدنان عوسمان، هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان، ئەمڕۆ دووشەممە (10\10\2016)، لە وتارێکدا کە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە: “کاتێک نەوشیروان مستەفا بۆ کوردستان گەڕایەوە، دوا چانسی بە ڕابەرایەتیی ئێستای یەکێتی دا کە بێنە ژێر باری داواکاریی جەماوەر و ئەندامانی خۆیان لە پێناو چاکسازی و گۆڕانکاری و بنیاتنانی دامودەزگاکاندا، بۆیە ڕێککەوتنێکیان ئەنجام دا”. دەشڵێت: “لەو پێناوەدا و بە کەوتنە ژێر باری لێزمەی رەخنەی هەوادارانی، نەوشیروان مستەفا رێکەوتننامەیەکی مێژویی لەگەڵ ئیمزاکردن”.

ئەو هەڵسووڕاوەی گۆڕان کە ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بووە، دووپاتی کردووەتەوە: “ئێستا دەبینین ڕێککەوتنەکە سارد و سڕانە خەریکە لە لایەن هەندێک لە سەرکردەکانی یەکێتییەوە بە خاک ئەسپێرێت”.









باسنيوز
Top