سنە.. بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە دوو کەس بوونە قوربانی

 سنە.. بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە دوو کەس بوونە قوربانی
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی میهر، ئەمڕۆ دووشەممە 2016 -10 -10 لە ئەنجامی کێشە و دەمەقاڵەی نێوان دوو بنەماڵە لە سنە، کەسێک دەستڕێژی گوللەی کردووە و گەنجێک گیانی لەدەست داوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی تاوانەکان لە سنە بۆ ماڵپەڕی میهر ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە و دەڵێت "ئەو ڕووداوە لە گۆڕەپانی (نبوەت)ی سنە و کە بەهۆی کێشەی داراییەوە بووە لە نیوان دوو بنەماڵەدا ڕووی داوە و یەکێکیان بە چەک تەقەی لە سەرنشینانی ئوتۆمبێلێک کردووە و کە گەنجێک گیانی لەدەست داوە و باوکیشی بریندار بووە."

بە گوتەی پۆلیس بکوژەکە دەستگیر کراوە و دۆسیە بۆ ئەو ڕووداوە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە دەستی پێ کردووە.











باسنيوز
Top