سنە.. بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە دوو کەس بوونە قوربانی
بەڕێوەبەری پۆلیسی تاوانەکان لە سنە بۆ ماڵپەڕی میهر ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە و دەڵێت "ئەو ڕووداوە لە گۆڕەپانی (نبوەت)ی سنە و کە بەهۆی کێشەی داراییەوە بووە لە نیوان دوو بنەماڵەدا ڕووی داوە و یەکێکیان بە چەک تەقەی لە سەرنشینانی ئوتۆمبێلێک کردووە و کە گەنجێک گیانی لەدەست داوە و باوکیشی بریندار بووە."
بە گوتەی پۆلیس بکوژەکە دەستگیر کراوە و دۆسیە بۆ ئەو ڕووداوە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە دەستی پێ کردووە.
باسنيوز
