ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی: نەهێشتنی دوو مووچەیی بۆ چارەسەری قەیرانی دارایی گرنگە
مەردان خدر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی ڕاگەیاندنی سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ نەهێشتنی دوو مووچەیی لە هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: “دوای تەواوکردنی پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی لیستی مووچەخۆرانی کوردستان، ئەوەی پێی دەگوترێت، کێشەی سیستەمی کارگێڕیی دارایی و مووچەی بندیوار و نایاسایی، کۆتایی پێ دەهێنرێت، چونکە ناکرێت هیچ کەسێک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوو مووچە وەربگرت”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: “دوای ڕاگەیاندنی ئەم پرۆسەیە، بە شێوەیەکی ئاشکرا دەردەکەوێت کە چەند کەس لە هەرێمی کوردستان مووچەی بندیواریان هەیە؟ دوای ڕاگەیاندنی ژمارەکە، هەڵەی کارگێڕی و تەکنیکی لە حکوومەتدا دەردەکەوێت کە هاوکارییەکی باش دەبێت بۆ چارەسەری قەیرانی دارایی".
ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆژەکە هاوکارییەکی باشی هەوڵەکانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانە بۆ چاکسازی لە حکوومەت و بنەبڕکردنی سەرجەم ئەو دیاردانەی کە پارەی کوردستان بە فیڕۆ دەدەن.
باسنیوز
