مەکتەبی سیاسیی یەکێتی سکاڵای لەدژی پەرلەمانتارێکی گۆڕان تۆمار کرد
ئەمڕۆ دووشەممە 10\10\2016، ناسیح حەمە حوسێن، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەتۆمەتی ”تەشهیر و ناوزڕاندن“ی یەکێتی، بە ناوی مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبەوە، سکاڵای یاساییان لە دژی عەلی حەمەساڵاح، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان تۆمار کردووە.
، ڕاوێژکارە یاساییەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان لە بەردەم دادگادا ئەو ژمارانە ساغ بکاتەوە کە بڵاوی کردووەتەوە. گوتیشی: ”داوای قەرەبووی ماددی و مەعنەوی لە بەرامبەر ناو زڕاندنمان دەکەین“.
عەلی حەمەساڵح لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، وتارێکی لەسەر بردنی داهاتی سلێمانی بڵاو کردبووەوە.
كه ماوەی دوو ساڵ و نیوە، ملیۆنەها دۆلاری داهاتی پارێزگای سلێمانی، بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خەزێنەی گشتی ناگەڕێندرێتەوە و لە لایەن یەکێتییەوە بەکار دەهێندرێت.
ئەمڕۆش ڕۆژنامەی (کوردستانی نوێ)ی ئۆرگانی یەکێتی لە زاری عەبدولڕەحمان ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانییەوە ئەوەی ئاشکرا کرد کە داهاتی سلێمانی بۆ هەولێر ناگەڕێندرێتەوە، بەڵکو هەر لە سلێمانیدا خەرج دەکرێت.
باسنيوز
