نەجیم جبووری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ رایگەیاند، کۆبوونەوەی گرنگیان لەگەڵ فهرماندهكانی ھێزی پێشمەرگە کردووە و ھەموو ئامادەکاریی و راھێنانەکان بۆ ئۆپەراسیۆنی موسڵ تەواوبوون، تەنھا چاوەرێی فەرمانی سەرووی خۆیانن بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە.
گوتیشی: "ھاوپەیمانان راھێنان و چەکی پێویستی ئۆپەراسیۆنەکیان بۆ دابین کردوون".
K24