دایکێک و کۆرپەکەی بە کارەبا گیانیان لەدەستدا
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ ( تۆڕی میدیایی رووداو) گوتی "کاژێر 7:30 خولەکی رۆژی یەکشەممە 9-10-2016 پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی رووداوێکی دڵتەزێن لە کەمپی کەورگۆسک، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا دایکێک و کۆرپەکەی بە کارەبا گیانیان لەدەستداوە".
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتیشی "ئەوان ئاوارەن و خەڵی رۆژئاوای کوردستان، دایکەکە ناوی دلڤین ئەحمەد موحسینە و تەمەنی 19 ساڵە و کۆرپەکەیشی تەمەنی 10 مانگە".
بەگوتەی هۆگر عەزیز"کۆرپەکە لە ئامێزی دایکی دابووە و دایکیشی لەکاتی دەستکاریکردنی گیزەر، کارەبا لێداوە و لەوکاتەدا دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە".
شارۆچکەی کەورگۆسک سەر بە قەزای خەباتە لە پارێزگای ھەولێر، دانیشتووانەکەی نزیکەی 20 ھەزار کەس دەبێت، کەمپێکی ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستانیشی لێیە کە نزیکەی 15 ھەزار کەس دەبن.
RUDAW -
