بۆ يه‌كه‌مجار.. بۆردومانى هاوپه‌يمانان بۆ سه‌ر داعش به كامێراى خه‌ڵكى مووسڵ ببينه
بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى سه‌ر به هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا بۆ سه‌ر باره‌گاكانى داعش له ناو مووسڵ به چڕى ده‌ستيپێكردووه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا, له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان, به‌كارهێنه‌ران, گرته‌يه‌كى ڤيديۆييان بڵاو كردووه‌ته‌وه, كه تێيدا ده‌وترێت بۆردومانى باره‌گاكانى داعشه له ناو مووسڵ و ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى داعش ده‌رده‌كه‌ون و له تاو ههژمهتى ته‌قينه‌وه‌كان خۆيان به زه‌ويدا ده‌ده‌ن.
كوردستان24 دڵنيا نييه له سه‌رچاوه‌ى گرته ڤيديۆكه و شوێنى تۆماركردنى.
