ساڵڕۆژی خۆپێشاندان و پەلامارەکانی سەر بارەگاکانی پارتی

ساڵڕۆژی خۆپێشاندان و پەلامارەکانی سەر بارەگاکانی پارتی

ئەوانەی بەزەییان بە دام و دەزگاکانی حکومەت داناییتەوە وەک نەوشیروان مستەفاو هاوکارەکانی لەوکەسانەن کەبەزەییان بە گیانی ڕکابەرەکانی خۆشیان دانایەتەوە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆبیرکردنەوەی فاشستیانەیەو سەلمێنەری هەقیقەتی کەسایەتی پۆل پۆتی نەوشیروان کە دڵ پڕلە قینە بەرامبەر مرۆڤایەتی وهەمیشە دەیهەوێت کێشەکان قوڵتر بکاتەوە.

ئەمساڵ وەکو ساڵانی پیشوونییە پارتی دیموکراتی کوردستان جگە لەوەی بەرگری لەخۆی دەکات حزبەکانی تریش دەپارێزێت، بۆیە بەهیچ شێوەیەک مموکین نییە نەوشیروان مستەفاو بەکرێگیراوانی دیکە بتوانن پەلاماری بارەگاکانی پارتی و غەیرە پارتی بدەن.

هەرکەسێکی تری سیاسی وەک عەلی باپیرو هێرۆ برایم ئەحمەد یاوەخود هەر حزبێکی سیاسی چارەنووسی خۆی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا ببەستێتەوە دەبێت دڵنیا بێت لەوەی لەگەڵ نەوشیروان دادەڕمێت و لە داهاتوودا هیچی پێ نابڕێت، بۆیە پێویستە هێرۆ برایم ئەحمەد لەتەجربەی مام جەلالەوە فێر بێت وکەلتوری ئەو بەرەو پێشببات نەک تەجربەی برایم ئەحمەدی باوکی و خۆی ڕادەستی نەوشیروان مستەفا بکات کە هەردووکیان دوو کەسی فاشیلن لە ژیانی سیاسیاندا.
Top