پزیشكێكی ده‌روونی: فشاری ده‌روونی هۆكاری قژ سپی بوون و سه‌ر ڕووتانه‌وه‌یه
د. زمناكۆ خه‌سرۆ، پزیشكی ده‌روونی، قوتابی بۆردی ده‌روونی له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه فشاری ده‌روونی ترسانه له ڕوودانی شتێك، به‌سه‌رهاتێكی ناخۆش، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه.
ئه‌و پزیشكه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "پسپۆڕان ئاڕك، ئوڤه‌رئوڵ، سپاتز، لیزمان، هاندجسكی، كڵاپ، بڕیك-مه‌شین و پیته‌رز) له ساڵی 2006 له كۆمه‌ڵه‌ك زانكۆی ئه‌وڕوپایی، له توێژینه‌وه‌كه‌ی خۆیاندا كاریگه‌ریی سترێسی ئوكسێنراو (oxidative stress)، كه دروست ده‌بی له كاتی هه‌بوونی فشار له هه‌وكردن و چاره‌سه‌ری تیشك و زه‌ختی نه‌فسیدا، له‌سه‌ر قژ سپیبوون و زوو سه‌رڕووتانه‌وه‌ی، پێشان دا، ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت، هاوتا له‌گه‌ڵ هه‌بوونی هۆكاری دی، به‌ڵام فشاری ده‌روونی به هۆكاری سه‌ره‌كی و دیار داده‌نرێت كه كار له‌سه‌ر خانه و ڕه‌گی موو ده‌كا، به‌جۆرێك هه‌م خانه‌ی دروستكه‌ری بۆیه (melanocytes) لاواز ده‌كا و ده‌یمرێنێ، كه ده‌بیته هۆی زووسه‌رسپیبوون".
د. زمناكۆ، گوتیشی: "فشاری ده‌روونی هه‌میش بڕكی موو (hair follicle) لاواز ده‌كات و پاشان ده‌یمرێنێـت، كه ئه‌وه‌شیان ده‌وری هه‌یه له‌سه‌ر زووسه‌رڕووتانه‌وه و كه‌چه‌ڵبوون".
باس‌نیوز
