یه‌كێتیی نووسه‌رانی كوردستان – سووریا: گه‌له‌كه‌مان به ئومێده‌وه ده‌ڕوانێته هه‌وڵه‌كانی بارزانی
ئه‌مڕۆ، یه‌كشه‌ممه، 9/10/2016 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین، پێشوازی له شاندێكی یه‌كێتی نووسه‌رانی كوردستان – سووریا كرد و له دیداره‌كه‌دا شاندی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كوردستان- سووریا سوپاسی سه‌رۆك بارزانیان بۆ پشتگیریكردن و یارمه‌تیدانی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان له سووریا كرد و كورته‌یه‌كیان له ئه‌رك و چالاكییه‌كانیان له بواری ڕۆشنبیری و خزمه‌تكردنی پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له كوردستانی سووریا باس كرد.
هه‌روه‌ها پێزانینیشیان بۆ خه‌بات و قوربانیدانی خه‌ڵك و پێشمه‌رگه له هه‌رێمی كوردستان و ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی له سهركردایهتییكردنی دۆزی ڕه‌وای كوردستان هه‌بوو.
له به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا شاندی میوان ڕۆشناییان خسته سه‌ر كێشه و گرفته‌كانی هاووڵاتیان له كوردستانی سووریا و نیگه‌رانیی خۆیان له‌مه‌ڕ گۆڕینی دیموگرافی و گوشاره سیاسییه‌كان و بارودۆخی خه‌ڵك نیشان دا، ڕایانگه‌یاند: "گه‌له‌كه‌مان به ئومێده‌وه ده‌ڕوانێته هه‌وڵه‌كانی بارزانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و پێشڤه‌بردنی داواكانی گه‌لی كوردستان".
له‌به‌رانبه‌ردا بارزانی، به‌خێرهاتنی شاندی میوان كرد و ده‌ستخۆشی له چالاكی و كاره‌كانی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كوردستان – سووریا كرد و وێڕای ئاماژه‌دان به بارودۆخی سیاسی ناوچه‌كه و هه‌رێمی كوردستان و سووریا، سوپاسی هاووڵاتیانی كوردستانی سووریای كرد كه له‌به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه و تهحهدیاتهكاندا خۆڕاگر بوونه، ڕاشیگه‌یاند كه هه‌روه‌ك چۆن پێشتر پشتیوانیان بووه له ئێستا و داهاتوویشدا به هه‌موو توانایه‌ك پاڵپشتی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان له سووریا ده‌بێ.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، بارزانی تێبینی و بۆچوونه‌كانی خۆی له‌باره‌ی ئایندهی سووریا و بارودۆخی سیاسیی ناوچه‌كه و هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی بۆ شاندی میوان خسته‌ڕوو.
باسنيوز
