گوتەبێژی ناوەندی بڕیار: كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یه‌كێتى نا شه‌رعییه
ئەمڕۆ یەکشەممە 9\10\2016، شاڵاو عه‌لى عه‌سكه‌رى، گوته‌بێژى ناوه‌ندى بڕیارى یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان، له باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئەنجومەنی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی، كه بڕیاره له 15ى 10ى 2016 به‌ڕێوه بچێت، ڕاىگه‌یاند :" ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كه لە دەرەوەی ناوەندی بڕیار داوا کراوە ئه‌نجام بدرێت، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نا شه‌رعییه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وان به‌شدارى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ناكه‌ن.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستیان چۆن ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌ركردانه‌ى كه له‌سه‌ر ناوه‌ندى بڕیارن و به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن، شاڵاو عەلی عەسکەری گوتی: "من نازانم كێ به‌شدار ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ڤاڵانى ئێمه به‌شدارى ناكه‌ن".
پێشتر مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی نیشتمانیى كوردستان كه یه‌كێك بوو له سەرکردە نزیكه‌كان له ناوه‌ندى بڕیارى یه‌كێتى، له وه‌ڵامى پرسیارێك له باره‌ى ئه‌وه‌ى كه ئایا به‌شدارى كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى 15ى 10ى 2016ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتى ده‌كات، ڕاىگه‌یاندبوو: "تا ئێستا بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌م نه‌داوه، هێشتا نازانم به‌شدارى ده‌كه‌م یان نا و جارێ ماوێتى بڕیار بده‌م". جەختیشی لەوە کردبووەوە کە ئەو سەر بە هیچ یەکێک لە ئاراستەکانی نێو یەکێتییەوە نییە و بە گوتەی خۆی، لە هەردوو لایەنەوە نزیکە.
باس‌نیوز
