ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا یەکێکە لە هاوبەشە هەرە گرنگەکانی کوردستان. لەو دوو ساڵەی ڕابوردوو، هاوپەیمانیەتێکی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا مەشق و چەکی دا بە هێزەکانی پێشمەرگە، هاریکاری مرۆیی بۆ زیاتر لە ملیۆن پەنابەری سوری و ئاوارەی ناوخۆی ناو هەرێمی کوردستانی دابین کرد، وە پشتگیری دارایی پێویستی دابین کرد. وەك نوێنەری حکومەتی هەرێم لە واشنتۆن، کاردەکەم بۆ جەخت کردنەوە لەسەر پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و گەل و حکومەتی ئەمریکا بەشێوەیەکی پۆزەتیڤ و بەرهەمدار بێت.